بەرپرسانی زیندانی تاران مۆڵەتی پێوەندی تلەفۆنی بە ناسر فەهیمی بۆ دەرەوەی زیندان نادەن

KMMK:

یەکشەممە 29ی خاکەلێوەی 2721ی کوردی، هاوڵاتییەک بە ناونیشانی ” ناسر فەهیمی” زیندانی سیاسی ــ بیروباوەڕی کورد، بە هۆکاری نادیار لە مافی پێوەندی تەلەفۆنی بۆ دەرەوەی زیندان بێبەری کراوە.

بە گوێرەی ئەو هەواڵانەی بە kmmk گەیشتوون، ڕێکەوتی 25ی خاکەلێوە، ناسر فەهیمی زیندانی سیاسی ــ بیروباوەڕی و پزیشکی کوردی بەندکراو لە بەشی 5ی زیندانی تارانی گەورە، لە گەڵ هەڵسووکەوتێکی نامرۆڤانەی بەرپرسانی زیندان ڕووبەڕوو بووەتەوە.

بە پێی کوتەی سەرچاوەکە، بەرپرسانی زیندان، وێڕای داخستنی کارتی هۆشمەندی تلەفۆنەکەی، بۆ جاری چەندەم ڕێگری لە پێوەندی تلەفۆنی ناوبراو بۆ دەرەوەی زیندان کردووە.

ئەم هەڵسووکەوتە نامرۆڤانەیەی ئەم دواییانە له کاتێکدایه کە دەسەڵات بە دەیان جار ڕێگری لە پێوەندی تلەفۆنی زیندانیانی سیاسی و کەڵک وەرگرتن لە تەلەفۆن بە مەبەستی شاردنەوە و لە قاونەدانی هەڵسووکەوتە نامرۆڤانەکانی خۆیان له زیندان لە گەڵ زیندانیان کردووە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردســتان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *