کۆڵبەرێکی کورد بە دەستی هێزە سەربازیەکانی ئێران کوژرا

KMMK: رۆژی ۱۰ی جۆزەردانی ۱۳۹۷ی هەتاوی هێزە سەربازیەکانی کۆماری ئیسلامی لە سەر سنوری سەیران بەند کاروانی کاسبکارانی کوردیان دایە بەر دەستڕێژی فیشەک و بەو هۆیەوە کۆڵبەرێکی کورد گیانی لە دەست داوە و بە دەیان ئاژەڵی بارهەڵگری کاسبکاران لە ناو چوون.

راپۆرتێری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لە سنوری سەیران بەند لە باشوری کوردستان راپۆرتی داوە: ” سپێدەی ئەمڕۆ لە نزیک گوندی ” مێشەرۆ” لە سنوری سەیران بەندی شاری بانە، لە ئاکامی کەمین و تەقەی هێزە سەربازیەکانی پایەگای ساردئاو، بۆ سەر کاروانێکی کاسبکاری کورد، کۆڵبەرێکی کورد گیانی لەدەست داو بە دەیان هێستر و ئەسپی کاسبکاران کوژران. ”

راپۆرتێری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، ناسناوی ئەم کۆڵبەرەی ( کەماڵ ئەحمەدی) ۲۹ ساڵان کوڕی مەجید، خەڵکی گوندی سوورئاوای سەر بە شاری بانە راگەیاندووە.

جێگای وەبیر هێنانەوەیە: لە چەند رۆژی رابردوودا پێنج کۆڵبەر لە سنوری شاری شنۆ لە ئەنجامی تەقەی هێزە سەربازیەکانی ئێران کوژراون و بریندار کراون.

بە بێی راپۆرتگەلی ناوەندی ئاماری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لە ساڵی ۲۰۱۷ی زایینی ۶۱ کۆڵبەر لە سنورەکانی نێوان رۆژهەڵات و باشور و باکوری کوردستان گیانی خۆیان لەدەست داوە و ۸۴ کۆڵبەری تر بە خەستی بریندار بوون.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان