ئایدین موراد خانی بە شێوەی کاتی ئازاد کرا

KMMK:

چوارشەممە 25ی خاکەڵێوەی 2721ی کوردی، ئایدین مورادخانی بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی تا تەواو بونی قۆناغی پێداچوونەوە لە گرتوخانەی ڕێخراوی ترۆریستی سپای پاسداران لە ورمێ ئازد کرا.

ئایدین موراد خانی، خەڵکی ورمێ وئەندامی ڕێخراوی توێژینەوەی ئێران بوو.

شایانی باسە کە ناوبراو لە ڕێکەوتی 5ی خاکەڵێوەی ئەمساڵ بە بێ نواندنی حوکمی قەزایی دەسبەسەر کرابوو.

شیاوی باسە کە،باوکی مورادخانی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێران لەو شارە،لە ڕێی تەلەفونەوە بە ناوەندی هەواڵەکان لە ورمێ بانگهێشت و لە پێوەندی لەگەل کورەکەی دا لێپرسینەوەی لە سەر کرا.

بە گوێرەی هەواڵەکە، ئەو تۆمەتەی نراوەتە پاڵ ئەم هەووڵاتییە” هاریکاری حیزبی کوردی دژبەری
حوکمەتی ئێران ” .

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *