KMMK:
دووشەممە 23ی خاکەلێوەی 2721ی کوردی، دوو هاوڵاتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە ڕێی هەوڵی خۆکوشتنەوە کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێــنا.
بە گوێرەی هەواڵەکە، ژن و مێردێک خەڵکی گوندی” بانی پاریاب” سەر بە شار سەلاسی باوەجانی لە ڕێی هەوڵی خۆکوشتنەوە کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێنا.
شیاوی باسه کە تەرمی ئەم ژن و مێردە بۆ نەخۆشخانەی کۆماری ئیسلامی بۆ جوانڕۆ ڕاگوازراوە.
هیچ زانیارییەک لەمەڕ هۆکاری خۆکوژی ئەم ژن و مێردە بە دەستەوە نییە.
شیاوی باسە کە سیستەمی هەڵاواردنی حکوومەتی ئێران، هەژاری و بێکاری، لە کۆی ئەو هۆکارەکانی خۆکوژی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستانن.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان


