خۆکوژی ژنێک لە سەقز

KMMK:

یەکشەممە 22ی خاکەلێوەی 2721ی کوردی، ژنێک لە ڕێی خۆهەڵواسینەوە خۆکوژی کرد و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

ناونیشانی ئەم هاوڵاتییە” لەیلا کەریمی” 30 ساڵ تەمەن دانیشتووی گەڕەکی سیلۆ لە شاری سەقزە.

تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هۆکاری خۆکوژی ئەم هاوڵاتییە نەزانراوە.

هاوسەرگیری زۆرەملێ، هەڵاواردنی ڕەگەزی، نەبوونی پشتیوانی یاسایی لە ژنان، هەژاری و بێکاری لە هۆکارە سەرەکییەکانی خۆکوژییەکان لە کوردستانە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردســتان

Leave a Reply

%d bloggers like this: