KMMK:
هاوڵاتییەکی خەڵکی سەقز بە ناونیشانی” عیرفان مورتەزایی” 32 ساڵ تەمەن و کوڕی عیزەتوڵڵا بە مەبەستی کێشانی حوکەکەی بۆ جێبەجێکاری حوکمەکانی حکوومەت لەو شارە بانگهێشت کــرا.
ناوبراو سەرماوەزی ساڵی ڕابردوو لە لایەن دادگای ئینقلابی ئێران لە سەقز بە دوو ساڵ زیندانی تەعزیری حوکم درا و پاشان دوای کۆتا دەنگ، ئەو حوکمە بۆ 18 مانگ زیندانی تەعزیری داشـــکا.
شیاوی باسە کە، ناوبراو پێشتر بە تۆمەتی ” ئەندامەتی لە گرووپە ئوپوزیسیۆنەکان” بە دوو ساڵ زیندانی تەعزیری مەحکووم کرابوو.
پاش کۆتا دەنگ، ئەو حوکمە بە لە بەرچاوگرتنی زەمەنی دەستبەسەر بۆ 18 مانگ داشکا. نابراو ڕێکەوتی 29ی سەرماوەزی 2720ی کوردی ـش بەرگرییەکانی خۆی لەهەمبەر ” هاتووچۆی نایاسایی لە سنوور”لە دادسەرای گشتی ئینقلابی کۆماری ئیسلامی ئێران لە هەمان شار پێشکەش کرد و تا ئێستە هیچ حوکمێک لەم پێوەندییە نەدراوە.
عیرفان مورتەزایی ڕێکەوتی 21ی خەزەڵوەری 2720ی کوردی، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و پاش چوار ڕۆژ بە دانانی بارمتەی 150 ملوێن تمەنی بە شێوەی کاتی تا کۆتایی قۆناغی دادگایی ئازاد کرا.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان