هاوڵاتییەک بۆ تێپەراندنی سزای زیندان رادەستی بەندیخانە کرا

KMMK:
دووشەممە 25ی رەشەممەی 2720ی کوردی، « فەرشاد جەھێش» 32 ساڵان، شارۆمەندی خەڵکی ورمێ رادەستی بەشی بەندکراوانی سیاسی کرا.

بەپێی راپۆرتەکە، فەرشاد جەھێش شارۆمەندی ئەھلی سونە، چالاکی ئاینی و دەرچوی بەشی کارەبایە. ناوبراو لە بڕواری 11ی رەشەمەی ئەمساڵ بە مەبەستی بەسەر بردنی سزاکەی رادەستی بەندیخانەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری ورمێ کرا.
ناوبراو پێشتر لەلایەن بەشی دووی دادگەی ئینقیلابی ئێران لە ورمێ بە تۆمەتی« چالاکی ئاینی و پڕوپاگاندا دژ بە حکومەت» سزای یەک ساڵ بەندکردنی بەسەردا سەپێندرابوو کە ئەم سزایە پاش بێدەنگ بون لە ھەمبەر ئەم سزایە، سزاکەی بۆ 9 مانگ کورت کرایەوە.

فەرشاد جەھێش لە مانگی گەلاوێژی ئەمساڵ لەلایەن ھێزە ئەمنیەتیەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران دەستبەسەر کراوە و پاش تێپەڕاندنی قۆناغەکانی لێپرسینەوە لە گرتوخانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئێران بۆ بەندیخانەی ناوەندی ئێران لە ورمێ گوازرایەوە. ناوبراو لەئاکامدا لە بڕواری 3 رەزبەری ئەمساڵ بەدانانی بارمتە بەشێوەی کاتی ئازاد کرابوو.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان