ڕۆژهەڵاتی کوردستان؛ ئازادی دوو هاوڵاتی بە دانانی بارمتە

KMMK:

چوارشەممە 21ی ڕەشەمەی 2720ی کوردی، ” حسێن محەممەد پوور” هاوڵاتی خەڵکی شنۆ بە دانانی بارمتەی گرانی 500 ملوێن تمەنی لە گرتووخانەی ئەمنیەتی حکوومەتی ئێران لە ورمێ ئازاد کرا.

ناوبراو ڕێکەوتی 11ی ڕێبەندانی 2720ی کوردی، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری شــنۆ بە تۆمەتی” هاریکاری حیزبێکی کوردی دژبەری دەسەڵاتی ئێران” دەستبەسەر و لە کۆتاییەکانی هەمان مانگ بە مەبەستی لێپرسینەوە، بۆ گرتووخانەیەکی ئەمنییەتی لە ورمێ ڕاگوازرا.

لە هەواڵێکی دیکەدا، چوارشەممە 20ی ڕەشەمە، ئەکرەم “محەممەد”ی ئەدوایی خەڵکی گوندی سلێن سەر بە سەوڵاوا لە پارێزگای ســنە، بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی لە زیندانی حکوومەتی ئێران لە شاری مەریوان ئازاد کرا.

ئەکرەم ئەدوایی ڕێکەوتی 23ی بەفرانبار لە لایەن هێزه ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەستبەسەر و بۆ لێپرسینەوە بۆ گرتووخانەیەکی ئەمنی حکوومەتی ئێران لە مەریوان ڕاگوازرا و پاش کۆتایی قۆناغی لێپرسینەوە بۆ زیندانی ئێران لە مەریوان ڕاگوازرا.

تا کاتی بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە، زانیارییەک لەمەڕ هۆکاری دەستبەسەری و ئەو تۆمەتانەی نراونەتە پاڵی ئەم هاوڵاتییە بە دەستەوە نییە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

%d bloggers like this: