KMMK:
دووشەممە ٢٦ی جۆزەردانی ٢٧٢٠ی کوردی، بە هۆی تەقینەوەی مینی بەجێ ماو لە لە شەڕی نێوان ئێران و عێراق کۆڵبەرێک لە سنوری ورمێ بە سەختی بریندار بووە.
بە پێی راپۆرتەکە ناسناوی ئەم کۆڵبەرە: « قابیل مەرجانی» خەڵکی گوندی ئەلیە لە بەشی سیلوانای شاری ورمێ راگەیەندراوە.
هەروەها رۆژی یەک شەممە ٢٥ی جۆزەردانی ٢٧٢٠ی کوردی لە سنوری دۆڵەتوی شاری سەردەشت کۆڵبەرێک بە ناسناوی « رەسوڵ حەسەن زادە» بە تەقەی راستەوخۆی هێزە سەربازیەکانی کۆماری ئیسلامی لەو سنورە بریندار دەکرێت.
بە پێی راپۆرتێکی دیکە، کۆڵبەرێکی تر بەناوی « هادی راستی» خەڵکی گوندی کەرتل لە سنوری بانە لەلایەن هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە لەو سنورە تەقەی لێ دەکرێت و بە سەختی بریندار دەکرێت.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان


