دەستبەسەری دوو برا لە مەهاباد

ک.م.م.ک:

پێنجشەممە ٢١ی ڕەزبەری ٢٧٢٢ی کوردی، دوو هاوڵاتی بەناوەکانی سمکۆ خوالی و سامان خوالی خەڵکی مەهاباد، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە لەو شارە بە شێوەی توندئاژۆیانە دەستبەسەر کران.

شیاوی باسە کە، سامان و سمکۆ خوالی برای یەکترن. ئەم هاوڵاتیانە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە لە ماڵی باوکیان دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوازران.

شیاوی باسە کە، تاکاتی بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لە دۆخی سڵامەتی ئەم دوو هاوڵاتییە بەدەستەوە نییە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *