KMMK:
یەک شەممەی حەوتووی رابردوو 14ی بەفرانباری 2720ی کوردی، شارۆمەندێک بە ناوی« عەبدوڵا ئاسال» تەمەن 28 ساڵ و خەڵکی گوندی مێراو سەر بە شاری سنە لەلایەن هێزە ئەمنیەتیەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە لەو شارە دەستبەسەر دەکرێت.
شایانی باسە کە، لە هۆکاری دەستبەسەر کردن و بارودۆخی ناوبراو تا ئێستا زانیاریەک لەبەردەست نییە و تەنانەت لە کاتی دەستبەسەر کردن ئەم هێزانە ئیزنی یاسایی و دادوەرییان پێ نەبووە.
هەروەها لە رۆژی چوار شەممە 1ی رێبەندانی 2720ی کوردی، شارۆمەندێک بەناوی « رەسوڵ پیروتی» خەڵکی شاری پیرانشار لە لایەن هێزە ئەمنیەتیەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لەو شارە دەستبەسەر دەکرێت و بۆ شوێنێکی نادیار دەبرێت.
هەروەها لە بارودۆخ و هۆکاری دەستبەسەر کردنی بەڕێز پیروتی تا ئێستا زانیاریەکی ئەوتۆ بەردەست نەکەوتوە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان