درێژەی دەستبەسەرییەکان/ پێنج کەسی دیکە لە بۆکان دەستبەسەر کران

KMMK:

هەینی 3ی ڕێبەندانی 2720ی کوردی، پێنج هاوڵاتی بە ناوەکانی ” ڕەشید ئەحمەدی، محەممەد ئەمین ئەحمەدی” خەڵکی گوندی” لەگز” و هەروەها ” ڕەزا و محەممەد و فەرهاد زەندی” خەڵکی گوندی عەباس ئاوای سەر بە ناحیەی سیمینەی شاری بۆکان، سێشەممەی ئەم حەوتوویە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەستبەسەر کراون.

شیاوی باسە کە، هێزە ئەمنییەکانی ئێران بنەماڵەی ئەم هاوڵاتییەیان خستۆتە ژێر گوشار بۆ ئەوەی لەمەڕ دۆخی منداڵەکەیان لە گەڵ مێدیاکان خۆ ببوێرن.

بە گوێرەی هەواڵەکان، دەستبەسەری هەموو ئەم هاوڵاتیانە بە بێ نواندنی حوکمی قەزایی لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانی ئێرانەوە بووە.

تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هۆکاری دەستبەسەری ئەم هاوڵاتیانە و شوێنی ڕاگیرانیان زانیارییەک بە دەستەوە نییە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردســـتان