KMMK:
یەکشەمە 21 بەفرانباری 2720ی کوردی، هاوڵاتییەک بە ناوی سیروان کەریم زادە خەڵکی مەریوان لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوازرا.
بە گوێرەی هەواڵەکە، ئەم چالاکی مەدەنی و ژینگەیی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە بە بێ نواندنی حوکمی قەزایی دەستبەسەر کراوە.
تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە سەرەڕای بە دواداچوونی بنەماڵەکەی، هۆکاری دەستبەسەری و شوێنی ڕاگیرانی ئەم هاوڵاتییە زانیارییە دەست نەکەوتووە.
جێگای ئاماژەیە، کە ڕۆژی هەینی 19ی بەفرانبار، دوو هاوڵاتی بە ناوەکانی دانا سەمەدی و کاروان مینۆوی خەڵکی مەریوان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی حکومەت دەستبەسەرکرا بوون
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردســــتان


