مەریوان؛ هاوڵاتییەک دەستبەسەر کـرا

‌KMMK:

هەینی 19ی بەفرانباری 2720ی کوردی، هاوڵاتییەک بە ناوی کاروان مینۆیی خەڵکی مەریوان لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوازرا.

بە گوێرەی هەواڵەکە، هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێران بە بێ نواندنی حوکمی قەزایی ئەم هاوڵاتییەیان دەستبەسەر کرد.

تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە سەرەڕای بە دواداچوونی بنەماڵەکەی، هۆکاری دەستبەسەری و شوێنی ڕاگیرانی ئەم هاوڵاتییە زانیارییە دەست نەکەوتووە.

کۆماری ئیسلامی ئێران بە دەستبەسەری هاوڵاتیان بە تایبەت چالاکانی سیایی و مەدەنی ڕۆژهەڵاتی کوردســتان لە هەوڵدایە بە هێنانە ئارای کەشی ترس و سام ڕێگری لە سازبوونی هەر چەشنە چالاکییەکی مەدەنی بکەن.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردســــتان