شــنۆ؛ دەستبەسەری و گواستنەوەی هاوڵاتییەک بۆ زیندان

KMMK:

هاوڵاتییەکی خەڵکی “شــنۆ” بە ناونیشانی” ئەسکەندەر سەید محەممەد پوور” لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری شــنۆ دەستبەسەر و بۆ تێپەڕاندنی ماوەی حوکمەکەی بۆ زیندانی حکوومەتی ئێران لەو شارە ڕاگوازرا.

ناوبراو ڕێکەوتی 15ی پووشپەڕی ئەمساڵ لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێران لە شاری شــنۆ دەستبەسەر و بۆ لێپرسینەوە بۆ گرتووخانە ئەمنییەکانی ئێران لە شاری ورمێ ڕاگوازرا و پاش کۆتایی لێپرسینەوە بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوو.

بە گوێرەی هەواڵەکان، ڕێزدار سەید محەممەد پوور لە لایەن دادگای کۆماری ئیسلامی ئێران لە شنۆ بە 2 ساڵ و 6 مانگ زیندانی تەعزیری مەحکووم کرابوو. بە پێی هەواڵەکە، ئەو تۆمەتەی بە ناوبڕاوەوە لکێنراوە” ئەندامەتی لە حیزبێکی کوردی دژبەری دەسەڵاتی ئێران” ڕاگەیەندراوە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردســتان