مەریوان؛ ڕاگواستنی هاوڵاتییەک بۆ زیندانی حکوومەت

KMMK:

دووشەممە 24ی سەرماوەزی 2720ی کوردی، هاوڵاتییەک بە ناونیشانی” خەیرەت پەروازە” تەمەن 30 ساڵ و کوڕی ڕەحمان خەڵکی گوندی”نێ” سەر بە شاری مەریوان بۆ تێپەڕاندنی حوکمەکەی بۆ زیندانی حکوومەت لەو شارە ڕاگوازرا.

ناوبراو ڕێکەوتی 19ی جۆزەردانی ئەمساڵ لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە لە مەریوان دەستبەسەر و سەرەتاکانی گەلاوێژ بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوو.

بەڕێز خەیرەت پێشووتر لە لایەن دادگای کۆماری ئیسلامی ئێران لەو شارە بە 6 مانگ زیندانی تەعزیری مەحکووم کرابوو.

جێی بیرهێنانەوەیە ئەم هاوڵاتییە لە ماوەی دەستبەسەری لە مافی هەبوونی پارێزەر بێبەری کراوە. بە گوێرەی هەواڵەکە، ناوبراو بە ئەندامەتی یەکێک لە حیزبە کوردییە ئوپوزیسیۆنەکانی حکوومەتی ئێران تاوانبار کراوە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردســتان

%d bloggers like this: