هەڕشە و مەترسی گیانی لەبۆسەی بوومەلەرزە لێدراوانی کرماشان

بەپێی هەواڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان؛ سەرەڕای ئەو کێشەو گرفتانەی کەبەهۆی بوولەرزەی گرانەوە لەکرماشان هاتونەتە ئاراوەگرفت وهەڕەشەی گیانی بەهۆی ئاگر وپڕوکان بەگاز وبابەتگەلێکی لەوچەشنە هێشتا داوێنی خەڵک خەسارێگەیشتوووزامداری کرماشانی بەرنەداوە.

بەپێی هەواڵەکان لەدەسپێکی بوولەرزەوە تاێستە ۲۵ ڕووداوی سوتان سەردانی نەخۆشخانەی کرماشانیان کردووە کە بە هۆی گڕتێبەربوونی کەرەستەی گەرمکەرەوە و خۆراک سازکردنی ناستاندارد هاتۆتە ئاراوە و بووە بە هەڕەشە یەکی مەترسیدار بۆ پاشماوەکانی کارەساتی بوولەرزەی کرماشان.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان