KMMK:
یەکشەمم 4ی خەزەڵوەری2720ی کوردی، هاوڵاتییەک بە ناوی” ڕەسووڵ هەمزەپوور” 50 ساڵ تەمەن، خێزاندار، مامۆستای پێڕەوی ئایینزای سوننە و ئیمامی جەماعەتی گوندی” ئەندیزە”ی سەربە ناحیەی لاجان لە شاری پیرانشار له گرتووخانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە بۆ زیندانی حکوومەتی ئێران لە ورمێ ڕاگوازرا.
ناوبراو 13ی ڕەزبەری ئەمساڵ لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە لە پیرانشار دەستبەسەر و بۆ گرتووخانەی ئەم دامەزراوە لە ورمێ ڕاگوازرابوو.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، ڕایەداران پاش دەستبەسەری، ماڵی ناوبراویان پشکنی و هەندێ کەلووپەلی تاکەکەسی ئەویان دەستبەسەردا گرت و لە گەڵ خۆیان بردیان.
ئەو تۆمەتەی دژ بە بەڕێز حەمزەپوور لە قۆناغی لێپرسینەوە دەکار کراوە پڕوپاگەندە دژ بە دەسەڵات ناودێر کراوە.
شیاوی باسه کە دژکردەوە و وڵامی بەڕێز هەمزەپوور بەرانبەر بە سوکایەتی یاریزانێکی فۆتبۆڵ بە کۆمەڵگەی پێڕەوی ئایینزای سوننە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و بەم هۆکارە دەستبەسەر کراوە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان