نەوسوود: کۆڵبەرێک بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران برینداربوو

KMMK:

هەینی 18ی ڕەزبەری 2720ی کوردی، کۆڵبەرێک بە ناوی ” کەماڵ میرزایی” خەڵکی سەلاسی باوەجانی لە ڕێی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سنوورییەکانی حکوومەتی ئێران لە سنووری نەوسوود برینداربوو.

بە گوێرەی هەواڵە خۆجێییەکان، ئەم کۆڵبەرە بە بێ هۆشداری پێدانی پێشوەختە بووە بە ئامانجی هێزە چەکدارەکانی حکوومەتی ئێران و بە گرانی بریندار بوو.
بە پێی ئە هەواڵەی بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، ناوبراو بۆ چارەسەری بۆ یەکێک لە نەخۆشخانەکانی حکوومەت لە شاری نەوسوود ڕاگوازراوە.

بە پێی داتاکانی ناوەندی ئاماری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لە سەرەتای ساڵی نوێی زاینییەوە تا ئێستە بە هەژماری ئەم حاڵەتەوە 146 کۆڵبەر و کاسبکار ل سنوورەکانی ڕۆژهەڵات و باشووری کوردستان بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سنوورییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران و تورکیا برینداربوون.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان