دەستبەسەر کردنی شارۆمەندێک لە شاری سنە

KMMK:

شەممە ١٥ی خەرمانانی ٢٧٢٠ی کوردی، شارۆمەندێکی شاری سنە بە ناوی «سابیر ساڵەحی» لە لایەن هێزە ئەمنیەتییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە لە شاری سنە دەستبەسەر کرا.

بە پێی راپۆرتەکە: هێزە ئەمنیەتییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران هەڵدەکوتنە سەر ماڵی ناوبراو و بە بێ هۆکار و ئێزنی دادوەر ناوبراو دەستبەسەر دەکەن و بۆ شوێنێکی نادیاری دەبەن.

شایانی باسە کە: تاکاتی بڵاو کردنەوەی ئەم هەواڵە لە هۆکار و شوێنی راگرتن و دۆخی ناوبراو هیچ زانیاریەک لەبەردەست نییە و سەرەڕای بەدواداچوونی بنەماڵەکەی نەیانتوانیوە هەواڵێک بەدەست بخەن.

بەپێی زانیاریەکانی ناوەندی ئاماری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لەسەرەتای ئەمساڵی زاینیەوە تا ئێستا بە ئەژمار کردنی ئەم کەسە ١٥٩ کەس لە رۆژهەڵاتی کوردستان لە لایەن هێزە ئەمنیەتییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەستبەسەر کراون.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان