قەسری شیرین / گیان لە دەستدانی مێرمنداڵێک بەهۆی تەقینەوەی مین

KMMK:

ڕۆژی یەکشەممە ۴ی ڕەشەممەی ۲۷۱۹ی کوردی، مێرمنداڵێکی ۱۴ ساڵ تەمەن بەناوی”پەیام ڕۆستەمی” خەڵکی قەسری شیرین بەهۆی تەقینەوەی مین گیانی لە دەست دا.

پەیام رۆستەمی تەمەنە ۱۶ ساڵان بووە و لە عەشایری کۆچەری ناوچەی قەسری شیرین بووە.
ناوبراو کاتژمێر ۱۸ی رۆژی ۴ی ڕەشەممە لە ناوچەی «تنگاب نو» بە هۆی تەقینەوەی مین جێماوی شەڕی ئێران ــ عێراقدا بریندار دەبێت و لە کۆتایی دا گیانی لە دەست دەدات.

شیاوی باسە ؛ دوابەدوای شەڕی ئێران ــ عێراق ناوەندی هەڵگرتنەوەی مین دەستیدایە چنینەوەی گۆڕەپانە مینەکان بەڵام ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە ڕوانگەی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە هەردەم وەکوو گۆڕەپانی شەڕوایە و سپای پاسداران بەردەوامە لە دانانی مینی دیکە و هەموو یاسا نێودەوڵەتییەکانی دژ بە مین ڕێژ کردن بن پێ دەخات و هەردەم لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان کارەساتی مرۆیی و ئاژەڵ و گیان لەبەرانی لێدەکەوێتەوە.

بە پێی داتاکانی ناوەندی ئاماری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لە سەرەتای ساڵی نوێی زاینییەوە بەهۆی تەقینەوەی مین ۳ هاوڵاتی بریندار و کەمئەندام بوون و هاوڵاتییەکیش گیانی لە دەستداوە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان