KMMK:
چوارشەممە ۲۲ی گەلاوێژی کوردی، هاجەر سەعیدی چالاکی ژنان ۵ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێنرا، ئەم حوکمە بۆ ماوەی چوارساڵ هەڵپەسێردراوە.
لقی یەکی دادگای ئینقلابی حکوومەتی ئێران لە شاری سنە ئەم چاڵاکەی بواری ژنانی بە تۆمەتی ئەندامەتی و لایەنگری لە یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی ئوپوزیسیۆنی حکوومەتی ئێران، بەشداری لە گردبوونەوە بە ۵ ساڵ زیندانی تەعزیری کە بۆ ماوەی ۴ ساڵ بە حاڵەتی هەڵپەسێردراو دەرهاتووە، مەحکووم کردووە.
بە پێی حوکمەکە ناوبراو دەبێ هەر چوار مانگ جارێک خۆی بە ئیدارەی ئیتلاعاتی حکوومەتی ئێران لە شاری سنە بناسێنێ. سەپاندنی ئەم حوکمە لە کاتێکدایە کە ناوبراو بە تۆمەتی ئەندامەتی و هاریکاری لە گەڵ هەر چەشنە حیزبێکی سیاسی بەرپەرچ داوەتەوە. هەروەها بەشداری لە ڕێوڕەسمی ڕۆژی جیهانی کرێکار و ڕۆژی جیهانی ژنی بە مافی بێ ئەملاو ئەولای خۆی و تەواوی چالاکانی کۆمەڵایەتی ڕاگەیاندبوو.
هاجەر سەعیدی ئەو حوکمە سەپێنراوەی نادادوەرانە زانیووە و مەحکوومی کردووە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان