KMMK:

یەکشەممە ٢٩ی پووشپەڕی ٢٧٢٠ی کوردی، ژنێکی خەڵکی مەهاباد بە ناوی “پەڕەنگ قازی” کچی کۆچکردوو مامۆستا ئەحمەد قازی لە نووسەران و ڕۆژنامەوانانی ناوداری کورد لە لایەن هاوژینەکەیەوە کوژراوە.
بکوژ لە گەڵ هاوژینەکەی دانیشتووی تاران بوون. ناوبراو بە هۆی کوتەک و لێدانی گران لەلایەن هاوژینەکەیەوە بریندار و بە هۆی قووڵی برینەکانی گیانی لە دەست داوە.
محەممەد ئیسمایلی بە لێدان و کوتەک هاوژینی خۆی خاتوو پەرەنگ قازی کوشتووە.

بە پێی داتاکانی نوەندی ئاماری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لە سەرەتای ساڵی نوێی زاینییەوە تا ئێستە ٢٠ ژن خۆیان کوشتووە یان کوژراون، بە هەژماری ئەم حاڵەتەوە ڕێژەی ئەوان بە ٢١ کەس گەیشتووە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

%d bloggers like this: