لێدان و بریندار کردنی پەنابەرێکی کورد لەلایەن پۆلیسی یونانەوە

KMMK:

رۆژی یەک شەممە ٢ی پووشپەڕی ٢٧٢٠ی کوردی ( ٢١/ ٦/ ٢٠٢٠ی زاینی) پەنابەرێکی کورد بە ناوی ( ساجێد غەفاری)خەڵکی شاری قوروە لە پارێزگای سنە لە رۆژهەڵاتی کوردستان، لەلایەن پۆلیسی یونانەوە لێی دەدرێت و بەسەختی بریندار دەکرێت.

بە پێی وتەی ناوبراو: ساجێد غەفاری لە ناوچەی ئەلەکساندەر پۆلیسی یونانەوە داوای ناسنامە لێ دەکرێت و ئەویش ئەو ناسنامەی کە دەوڵەتی یونان بۆ مانەوەی لەو وڵاتە پێدرابوو دەیداتە پۆلیس و پاشان دەیبەنە بنکەی پۆلیس و لە ژووری لێ کۆڵینەوە بە چەند پۆلیس کە سەروچاوی خۆیان داپێچابوو بە بێ هۆکار لێی دەدرێت و بەسەختی برینداری دەکەن پاشان و بە پێی وتەی خۆی دەستی راستی شکاوە و لاقێکی ئێسکی تەقیوە و پاشان دەیبەنە سەر سنوری تورکیا و یونان کە بیانێرنەوە بۆ تورکیا و لەوێ بە برینداری فڕەی دەدەنە ناو روباری ( ئەدرنە)، ناوبراو بە برینداری خۆی دەگەیەنێتە وشکایی. ساجێد غەفاری ئێستا لە وڵاتی تورکیایە و بە شێوەی نایاسایی و سەرەڕای ئەوەی کە مۆڵەتی مانەوەی لە وڵاتی یونان وەر گرتبوو دەنێردرێتەوە بۆ وڵاتی تورکیا و هەروەها بە بێ هۆکار لەلایەن پۆلیسی یونانەوە لێی دراوە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان