مەهاباد: خۆکوژی ژنێکی گەنج

KMMK:

ڕۆژی دوشەممە ٢ی پوشپەڕی ٢٧٢٠ی کوردی، ژنێکی گەنجی خەڵکی گوندی “کیسەڵان”ی سەر بە مەهاباد بە ناوی”شیوا ئیسماعیلی” کچی ئیبراهیم لە ماڵی خۆیدا هەڵیدایە سەر گیانی خۆی و کۆتایی بە ژیانی هێنا.
بە پێی وتەکانی سەرچاوەیەکی متمانە پێکراو بۆ کۆمەڵەی مافی مرۆڤ ئاشکرای کرد:
شیوا ئیسماعیلی کە لەگەل هاوژینەکەی لە گۆندی نەڵاس سەر بە پیرانشار دەژیان بە هۆی کێشەی بنەماڵەییەوە پەتی بۆ خۆی هەڵخست و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
شایانی باسە کە: بەڕێۆبردنی سیاسەتی چەوت، تەرخان نەکردنی سەرمایە، بڵاوکردنەوەی نایەکسانی بودجە، هەژاری، بێکاری، یاسای پیاو سالاری، هەڵاواردن دژ بە ژنان و مادە هۆشبەرەکان لە هۆکارەکانی خەمۆکی و بێ هیوایی بە درێژە پێدان بە ژیان هەروەها لێکترازانی جومگەکانی بنەماڵە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و هەڵکشانی ئاماری خۆکوژی لەم بەشە لە کوردستان دایە.

بە پێی داتاکانی ناوەندی ئاماری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان : لە سەرەتای ساڵی نوێی زاینییەوە تا ئیستە و بە هەژماری ئەم حاڵەتەوە ‌١٨ ژن و ١٣ پیاو لە ڕێی خۆکوژییەوە کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان