سنە: قۆڵبەست کردنی کرێکارێکی ئیدارەی کارەبا لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

KMMK: ڕۆژی دووشەمە ۱٥ی گوڵان ۲۷۲۰ی کوردی، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئیران کەسێک بە ناو “زانیار نورمحەمەدی” دەستبەسەر کراوە و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە.

بە گوێرەی هەواڵەکە: زانیار نورمحەمەدی خەڵکی دێی”نەوەڕە” سەر بە شاری سنەیە و کرێکارێکی ئیدارەی کارەبای ئەو شارەیە.

شایانی باسە: زانیار نورمحەمەدی لەگەڵ دایکی بەساڵداچوو و نەخۆشی خۆی ژیان دەکات. هێشتا پاش تێپەڕبوونی ٦ ڕۆژ لە دەستبەسەری،لە دۆخی تەندروستی زانیار نورمحەمەدی هیچ هەواڵێک لە بەر دەست نیە. تەنها لە ڕۆژی دوهەم لە رێگای تەلەفوونەوە بە هەواڵی ئەوەی کە لە ستادی خەبەری حکومەت لە سنەیە، توانیویەتی دایکی پیری ئاگادار بکاتەوە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان