کۆڵبەرێک لە هێڵی سنووری سەڵماس بریندار بوو

KMMK:

شەممە ۱۰ی ڕەشەممەی ۲۷۱۹ی کوردی، لە ئەنجامی تەقەی هێزە سنوورییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ناوچەی خاڵی سنووری سەڵماس، کۆڵبەرێکی خەڵکی ورمێ بە ناونیشانی عەلی مامل بریندار بووە.

ئەم هێزانە بەرەولای گرووپێک کۆڵبەر تەقەیان کرد و بەشێوەی ڕاستەوخۆ دایاننە بەر دەسڕێژ ،لە ئەنجامی ئەم تەقە کردنەدا عەلی عامل فیشەک بەر پشتی کەوتووە و بە خەستی بریندار بووە.

شیاوی باسە بە هەوڵ و تێکۆشانی ئەو کۆڵبەرانەی لە گەڵ لە گەڵ عەلی بوون، ناوبراو بۆ چارەسەری بۆ نەخۆشخانەیەک لە ورمێ ڕاگواستراوە.

بە پێی داتاکانی ناوەندی ئاماری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لە سەرەتای ساڵی نوێی زاینییەوە تا ئێستە ۳۲ کۆڵبەر بریندار بوون کە بە هەژماری ئەم ڕووداوەوە ڕێژەی کۆڵبەرانی بریندار بە ۳۳ کەس گەیشتووە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

%d bloggers like this: