بانگهێشت و هۆشداری پێدانی چالاکێکی مەدەنی لە دادگای کۆماری ئیسلامی ئێران لە سنە

KMMK:

دوشەممە ۲۵ی سەرماوەزی ۲۷۱۹ی کوردی، سامان مەلەکی چالاکی مەدەنی خەڵکی سنە بە تۆمەتی ئاڵۆزاندنی کۆمەڵگا بانگهێشتی دادگای کۆماری ئیسلامی ئێران لە سنە کراوە.

ناوبراو پێشووتر بە تۆمەتی بەرگری و پشتیوانی لە خەڵکی ڕۆژئاوا دەسبەسەر و بە دانانی بارمتەی ۱۰۰ ملوێن تمەنی ئازاد کرابوو.

شیاوی باسە کە هەر چەشنە مانگرتن و ناڕەزایی دەربڕینێک لە سیستەمی کۆماری ئیسلامی ئێران یان بەرگری لە کەمینەیەکی دیاریکراو بە تاوانێکی گەورە ناودێر دەکرێ کە هەر بۆ ئەوە حوکم گران و بە بێ دادگایی کردن لەبەر چاو گیراوە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان