KMMK:
دادگه‌ی پێداچونه‌وه‌ی كۆماری ئیسلامی ئێران له شاری سنه، سزای به‌ندكردنی به‌سه‌ر ٤ شارۆمه‌نددا به تاوانی بیرۆكه‌ی سیاسی سه‌پاند.
ناسناوی ئه‌م كه‌سانه:« یادگار جه‌عفه‌ری، یاسین كه‌ریمی، هێمن موحه‌مه‌دیان و پوریا ناسری» راگه‌یه‌ندراوه.
جێگای ئاماژه‌یه: له دادگه‌ی سه‌ره‌تاییدا ئه‌م كه‌سانه هه‌ر یه‌كه‌و سزای یه‌ك ساڵ به‌ندكردنیان به‌سه‌ردا سه‌پێندرابوو.
به‌پێی راپۆرته‌كه: ئه‌م كه‌سانه له بڕواری ٢٢ی پوشپه‌ڕی ٢٧١٩ی كوردی به تۆمه‌تی پڕوپاگاندا بۆ یه‌كێك له حزبه كوردستانیه‌كان له لایه‌ن هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی كۆماری ئیسلامیه‌وه ده‌ست به‌سه‌ر كرابوون و پاش ٣ رۆژ لێكۆڵینه‌وه به دانانی بارمته ئازاد كرابوون.
كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی كوردستان