دەستبەسەرکرانی دوو هاووڵاتیی لە شاری قوروە

ک.م.م.ک:

چوارشەممە ڕێکەوتی ۵ی ڕێبەندانی ساڵی ٢٧٢٢ی کوردی، هاووڵاتییەک بە ناوی “کەژوان قادرمەرزی” خەڵکی شاری قوروە لە لایان هێزەکانی ئەمنییەتی حکوومەتی ئێران لەو شارە دەستبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

پێویستە ئاماژە بکرێت کە، برای ئەو هاووڵاتییە بە ناوی مێهرداد قادرمەرزی لە ڕێکەوتی ١٢ی بەفرانبار دا لە لایان هێزە ئەمنیەتییەکانی حکوومەتی ئێران دەستبەسەر کرا و هەرئێستا لە ئیدارەی ئیتلاعاتی حکوومەتی ئێران لە شاری قوروەیە.

شیاوی باسە کە، تا کاتی بڵاوکردنەوەی ئەو هەواڵە لە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە پاڵخراوەکانی دژی ئەو هاووڵاتییە هیچ زانیارییەک لە بەر دەست دا نییە.

ع. ر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *