ک.م.م.ک:
یەکشەممە٩ی ڕێبەندانی ٢٧٢٢ی کوردی، ئەندامێکی ئەنجوومەنی کەلتووری ـ کۆمەڵایەتی نۆژین بەناونیشانی سروە پوورمحەممەدی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوازرا.
بەگوێرەی هەواڵەکە، دەستبەسەری ئەم هاوڵاتییە لەکاتی سەردان و بەداوداچوونی ناوبراو بەمەبەستی وەرگرتنی زانیاری لە ڕەوشتی ئەندامانی دەستبەسەرکراوی ئەنجوومەنی نۆژین لەدادگای ئینقلابی سنە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە جێبەجێکراوە.
ق.ش