KMMK:
سێ شەممە ۲ی رەزبەری ۲۷۱۹، پەرستارێکی خەڵکی ئاوایی جران سەر بە شاری پیرانشار بە ناوی ” مەحەمەد ئەمین خزری” کوری موراد لە لایەن هێزە ئەمنیەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران دەستگیر دەکرێت و بۆ شوێنێکی نادیار دەگوازرێتەوە.
بە پێ ڕاپۆرتەکە ناوبراو لە کاتی هاتنی بۆ نەخۆشخانە قۆڵبەست دەکرێت و دوایی ئەمە بنەماڵەکەی بەدوا داچون بۆ ئەم ڕوداوە دەکەن بەڵام سەرباری ئەمەش بۆیان دەرناکەوێت کە هۆکاری قۆڵبەست کردن وشوێنی دەستبەسەر کردنی کورەکەیان چیە و لە کوێیە.
بە پێ داتاکانی ناوەندی ئاماری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لە سەرەتای ساڵی نوێی زایینی تاکوو ئێستا ۲۸٥ کەس لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە لایەن کۆماری ئیسلامی ئێران دەست بەسەر کراون.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان