مهاباد/ ۶ چالاکوانی رۆژنامەوان و ژینگەپارێز لە لایان ئیدارەی ئیتلاعات بانگ کران و لێپرسینەوەیان لێکرا


kmmk

شەممە ٨ بەفرانباری ۱۳۹۷ هەتاوی ، ۳ چاڵاکوانی ژینگەپارێز و ۳ چالاکوانی رۆژنامەوان لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتڵاعاتی حکومەتی کۆماری ئیسلامی ئێران لە مهاباد بانگ کران و لێپرسینەوەیان لێ کرایەوە.

بە گوێرەی هەواڵەکان ، شەممە ٨ بەفرانبار ، هەرمان وەتمانی بەرپرسی بنکەی هەواڵنێری لێکدانەوەی هاژە(پایگاە خبری تحلیل هاژە) هەروەها پێژمان ئیسماعیل‌نژاد و پۆڵا ئاغاز لە رۆژنامەوانانی ئەو بنکەیە و هەروەها پەخشان قەلەندەری بەرپرسی رێکخراوە‌ی ژینگەپارێزی (سبزاندیشان جوان مهاباد) و سەییدحەسەن سەیید‌هادی و فریاد ڕەش‌ئەحمەدی لە ئەندامانی ئەو ڕێکخراوەیە لە لایان ئیدارەی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی ئێران لە مهاباد بانگ کران و لێپرسینەوەیان لێکرا.

جێگای ئاماژە پێکردنە کە هێزەکانی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی ئێران لە مەهاباد، ئەو چالاکوانانەیان بە پڕوپاگەندە بۆ هەستی نەتەوەیی کوردی تۆمەتبار کردووە و داوای دەست هەڵگرتن لە چالاکێکانیان لێکردوون.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

@kmmkkurdistan