kmmk:
ئەو پیاوە ۶۰ساڵ تەمەنەی کە دوێنێ لە موسیانی سەر بە دێلوڕان لەپارێزگای ئیلام کە دوێنێ ۱۳ی گەڵاڕێزان بەهۆی کەوتن بەسەر مین دا پێی پەڕێبوو ئەو ڕۆ بەهۆی گرانی برینەکەی وخوێن لەبەرچوونی زۆر گیانی لە دەست دا.
شیاوی کوتنە سەرەڕای ئەوەی کە حکوومەتی کۆماری ئیسلامی ڕایگەیاندووە کە زۆربەی ناوچە و گۆڕەپانەکانی مین ڕێژکراوی سەردەمی شەڕی ئێران وعێراق خاوێن کراوەتەوە بەڵام ڕۆژانە کارەساتی لەو شێوە دێنە ئاراوە و کوشتن و کەمئەندامی مرۆڤی لێدەکەوێتەوە.
بەپێی ئامارەکانی ناوەندی ئاماری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لەیەرەتای ساڵی ۲۰۱۸ی زایینیتائێستە ۴۵ هاوڵاتی خەساریان پێ گەیووە ،کوژراون یان کەمئەندام بوون.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان
- کوژرانی کۆڵبەرێکی دیکە لەسنووری شنۆ
- لە ئاکامی تەقەی هێزەکانی کۆماری ئیسلامی کۆڵبەرێکی شاری بۆکان بە تووندی بریندار کرا