KMMK:
سێ شەممە ۲۶ی خەرمانانی ۲۷۱۹ی کوردی، مستەفا سەبزی، زیندانی سیاسی بەندکراو لە زیندانی حکوومەتی ئێران لە شاری ورمێ سەرلەنوێ دەستی دایەوە مانگرتن لە خواردن.
مانگرتن لە خواردنی ئەم زیندانییە بە هۆی بەکردەی نەکردنی بەرپرسانی زیندان بەرانبەر بە بەڵێنەکانیان هاتۆتە ئاراوە.
مستەفا سەبزی پێشووتر لە ڕێکەوتی ۱ی گەلاوێژ لە ناڕەزایەتی دژ بە ڕێگری کردنی بۆ گواستنەوەی بۆ زیندانی وێنی نیشتەجێ بوونی خۆی واتە مەکۆ دەستی دابوویە مانگرتن لە خواردن و لە ڕێکەوتی ۲ی خەرمانان بە بەڵێنی ئەرێنی بەرپرسان کۆتایی بە مانگرتنەکەی هێنابوو.
مستەفا سەبزی لە ڕێکەوتی جۆزەردانی ۲۷۱۳ی کوردی دەسبەسەر و لە لی یەکی دادگاس شۆڕش بە تۆمەتی “ئەندامەتی لە یەکێک لە حیزبە کوردییە دژبەرەکانی حکوومەتی ئێران ” بە بێ هەبوونی پارێزەری بەرگریکار ۱۵ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێنرابووە.
حوکمی زیندانی ئەم زیندانیە لە دیوانی باڵای ووڵاتیش پشتڕاست کراوەتەوە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان