شــنۆ/ خوێندکارێک لە لایەن ئیتلاعاتی سپاوە دەسبەسەر کرا

KMMK:

سێ شەممە ۵ ی خەرمانانی ۲۷۱۹یکوردی، خوێندکارێک بەناوی محەممەد ئێقباڵ کوڕی مامۆستا عەبدوڵقادر خەڵکی شاری ناڵووسی شــنۆ لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی سپای حکوومەتی ئێرانەوە دەسبەسەر کراوە.

شیاوی باسە کە : هێزە ئەنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران کاتی دەسبەسەر کردنی ئەم هاوڵاتییەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان هیچ بانگهێشت نامە یان حوکمی دەسبەسەریان پێ نەبووە.

محەممەد ئێقباڵ خوێندکاری بواری ئەندازیاری تەکنیکی زانیاری زانکۆی مەشهەدە.تا کاتی بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە، هۆکارێک لە مەڕ دەسەبەسەری ئەم خوێندکارە کوردە دەست نەکەوتووە.
بەپێی ئامارەکانی KMMK لە سەرەتای ساڵی زایینیەوە تا بە ئێستا ۲۷۳ کەس لە رۆژهەڵاتی کوردستان لە لایەن هێزە ئەمنیەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەسبەسەر کراون.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان