پێنج ئەندامی ئەنجومەنی سەوزی چیای مەریوان دەسبەسەر کران

KMMK:

یەکشەممە ٢٣ی پوشپەڕی ۲۷۱۹ی کوردی، پێنج کەس لە ئەندامانی ئەنجومەنی سەوزی چیای مەریوان بە ناوەکانی «گۆران قوربانی»، «فاتێح هوشمەند»، «عەلی (نۆشیرۆان) ڕەزایی» و «ئومید ساڵحی» و «یادگار دڵجوو» لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە، دەسبەسەر کران.

بەپێی زانیارییەکان «عەلی (نۆشیرۆان) ڕەزایی ۲۳ ساڵان» و «ئومید ساڵحی٢٦ ساڵان» خەڵکی گۆندی گوێزەکوێرەی سەر بەشاری مەریوان ڕۆژی شەممە لە ڕێگای پەیوەندی تەڵەفۆنییەوە بانگهێشتی ئیتلاعات کرا بوون و ڕۆژی دوواتر دوای سەردانیان بۆ ئەو ناوندە ئەمنییەتیە دەستبەسەر دەکرێن.

جێی ئاماژەیە ئەو پێنج هاووڵاتییە ژینگەپارێزەیە پاش دەسبەسەربوون، بۆ شوینێکی نادیار ڕاگوێزراون و تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووسی ئەو چالاکانە دەست نەکەوتووە.

جێی ئاماژەیە لەسەرەتای ساڵی نوێی زاینییەوە تا ئێستا ٢١٠ چالاکی مەدەنی، سیاسی، ژینگەپارێزی و… لە لایەن حکومەتی ئێرانەوە دەستبەسەر کراون.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان