نوسەر و توێژەری کورد لە شاری تاران قۆلبەست کرا

KMMK:

ڕۆژی یەک شەممە ۲۰ی گەلاوێژی ۲۷۱۹ی کوردی “کامیل ئەحمەدی” نوسەر و توێژەری زانستی کۆمەڵایەتی لە لایەن هێزە ئەمنیەکانەوە لە ماڵەکەی خۆیی لە شاری تاران قۆڵبەست کرا.

شەفەق رەحمانی هاوژینی کامیل لە لاپەرەی تایبەتی خۆیی لە ئینستاگرام وتوویەتی کە بڕیاری یەک مانگ زیندانی بۆ هاوسەرەکی دەرچوە لە لایەن بەشی یەکی دادسەرای ئەوین ، هەروەها هەوڵەکانی ئەوان و بنەماڵەکەی بێ ئەنجام بوە و ناشزانن بۆچی قۆڵبەست کراوە.

کامیل ئەحمەدی لە دایک بویی شاری مەهاباد لە رۆژهەڵاتی کوردستانە و ئێستا دانیشویی شاری تارانە کە لە چەند ساڵی رابردودا لە سەر چەند بابەت وەکوو ” خەتەنەکردنی ژنان ” ، ” بەشوودانی منداڵان ” و ” شوکردنی سپی ” ڵێکۆلینەوەی کردوە.
ناوبراو پێشتریش لە سەر چەند بابەتی گرینگ بە ناوەکانی ” شاری قەدەغە کراو ” ، ” لەم سنور تا ئەم سنور ” نوسییویەتی کە لە چاوەروانی چاپ کردن دان.
ئەم چالاکە کلتوریە ساڵی پار بە هۆیی توێژینەوە لە سەر زیانەکانی کۆمەڵایەتی بۆ بابەتەکانی ” جنس” ، ” منداڵان ” و “کەمینەکان” براوەی خەڵاتی ئەدەبیات و زانستی مڕۆڤایەتی دامەزراوەی جیهانی ئاشتی لە زانکۆیی واشینتۆنی ئەمریکا بوو.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان