رێژەی قوربانیان و خەسارەکانی بومەلەرزەكەی کرماشان رووی لە زیاد بوونه

بەپێی هەواڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان: بومەلەرزەكەی كرماشانەوە تا ئێستا ۱۲ هەزار خانوو رووخاوە. ۴۰۷ هاولاتی گیانیان لە دەستداوە ۶۷۰۰ بریندار هەیە.

جێی ئاماژەیە کە هێشتا زانیاری تەواو لەسەر ئەو کارەساتە لەبەر دەستدا نیە و تا دێت رێژەی قوربانیەکان و وێرانی خانوو بەرەی هاووڵاتییانی ئەو ناوچەیەی رۆژھەڵاتی کوردستان رووی لە زیاد بوون دایە.

هەروەها زانراوە کە تا ئێستا دوانزە منداڵ و قوتابی بە ھۆی ئەو بومەلەرزەییە گیانیان لە دەست داوە.

کۆماری ئیسلامی ئێران پێشی بە بڵاوکردنەوەی ئامارەکانی ئەو روداوە دڵتەزێنە گرتوە و ناهێلی ئاماری زیانلێكەوتوان و راستی خەسارەتەكان بڵاو بێتەوە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان