KMMK:
شەممە ۱۲ی گەلاوێژی ۲۷۱۹ی کوردی بەهۆیی ئەو گەمارۆیەی خراوەتە سەر کامپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی لە مەخمور لە هەرێمی کوردستان و ڕێگەندان بۆ چوونی بۆ نەخۆشخانە، فاتمە کارا منداڵەکەی لەبەرچوو.
گەمارۆی پارتی دیموکراتی کوردستان لەسەر کامپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی لە شارۆچکەی مەخمور، کە ماوەی ١٧ ڕۆژە بەردەوامە، مەترسیی لەسەر ژیانی هاوڵاتیانی کامپەکە دروست کردووە، تەنانەت ڕێگا نادرێت نەخۆشەکانیش بۆ چارەسەر بچنە نەخۆشخانەکانی دەروەی کامپەکە، فاتمە کارا و کۆرپەلەکەی، یەکێک لەو قوربانیانەی ئەم گەمارۆییە نامرۆیی و نا یاسایەی دژی خەڵکی مەدنی ئەم کامپەیە.
بە پێ زانیاریەکان هەموو جم و جۆڵێک و هاتوچۆ بۆ دەرەوە و ناوەوەی ئەم کەمپە قەدەغە کراوە کە دانیشتوانی ئەم کامپەی توشی نەهامەتی و گرفتی زۆر کردۆتەوە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان