KMMK:
رۆژی چوار شه‌ممه ٩ی گه‌لاوێژی ٢٧١٩ی كوردی كرێكارێكی بیر هه‌ڵكه‌ن له سه‌ر دوورێیانی بیجاڕ له كاتی كار كردن به‌هۆی نه‌بونی كه‌ره‌سته‌ی به‌رگری گیانی له‌ده‌ست دا.
كرێكاری گیان له‌ده‌ست دراو ته‌مه‌نی ٥٠ ساڵ و خه‌ڵكی گوندی ره‌شی ئاوای دیوانده‌ر راگه‌یه‌ندراوه.
به پێی راپۆرته‌كه: پێ ده‌چێت له كاتی كار كردن‌دا به هۆی نه‌بونی كه‌ره‌سته‌ی به‌رگری له شوێنی كار، ئه‌م كرێكار بیر هه‌ڵكه‌نه ده‌كه‌وێته نێو بیره‌كه و گیانی له‌ده‌ست ده‌دات.
له‌م باره‌وه كه‌مه‌ران مه‌نسووری سه‌رۆكی سازمانی ئاگر كوژانه‌وه‌ی حكومه‌ت له دیوانده‌ره وتوویه‌تی: نیوه شه‌وی چوار شه‌ممه له په‌یوه‌ندیه‌كی ته‌له‌فونی له گه‌ڵ ناوه‌ندی ئێمه ئاگادار كراینه‌وه له كه‌وتنه خواره‌وه و گیان له‌ده‌ست دانی كرێكارێكی بیر هه‌ڵكه‌ن، یه‌كینه‌كانی ئاگر كوژێنه‌وه ده‌ست به‌جێ ده‌گه‌نه شوێنی رووداوه‌كه و پاش ده‌رهێنانه‌وه‌ی ته‌رمی كرێكاره‌كه بۆ به‌ڕێوه چونی لێكۆڵینه‌وه سه‌ره‌تاییه‌كان نێردراوه‌ته پزیشكی یاسایی.
كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی كوردستان