KMMK:
كرێكارێك به‌ناوی «عه‌لی ره‌حیمی» كوڕی موحه‌مه‌د خه‌ڵكی گوندی یە‌نگیجه‌ی سه‌ر به شاری بۆكان له كاتی كاركردندا گیانی له‌ده‌ست دا.
هۆكاری گیان له‌ده‌ست دانی ناوبراو ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ کەوتنە خوارەوە لە بینایکەوە به هۆی نه‌بونی كه‌ره‌سته‌ی به‌رگری له كاتی كاركردندا. چالاكانی بواری كرێكاری له‌و بڕوایه‌دان كه؛ هۆكاری زۆرینه‌ی گیان له‌ده‌ست دانی كرێكاران له‌سه‌ر كاردا نه‌بونی كه‌ره‌سته‌ی به‌رگری و پاراستنی تایبه‌ت و نه‌بونی ئاسایشی پیشه‌یی و راهێنانی تایبه‌ت به كرێكارانە.
كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی كوردستان