کۆڵبەرێکی خەڵکی سەردەشت لە لایەن هێزە چەكدارەکانی کۆماری ئیسڵامی ئێرانەوە کۆژرا

KMMK:

کاتژمێر چواری سەر لەبەیانی ڕۆژی دووشەممە ۲۴ پووشپەڕ ی ۲۷۱۹ کوردی، کۆڵبەرێکی لاوی خەڵکی ئاوایی گەوەڵان‌ی سەر بە شاری سەردەشت بەناوی محەممەد (بریاجی) ئیبراهیم‌زادە کوڕی خدر لە سنووری نێوان باشوور و ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە شوێنێکی بە ناو دۆڵەبی، بوو بە ئامانجی گولـلەی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە و کوژرا.

بە پێی داتاکانی ناوەندی ئاماری کۆمەڵەی ماڤی مرۆڤی کوردستان لە دەسپێکی ساڵی نوێی زایینیەوە تا ئێستا ٨۹ کۆڵبەر و کاسبکار بریندار و ۵۲ کەسیش کوژراون.

کۆمەڵەی ماڤی مرۆڤی کوردستان