شاهروودی یەکێک لە بکەرانی تاوان دژی مرۆڤایەتییە لەئێران

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، شاهڕوودی که له ساڵانی ۱۳۷۸ بۆ ۱۳۸۸ بەرپرسی دەستگایی قەزایی کۆماری ئیسلامی ئێران بووە و ئێستاکە بۆچارەسەری پزیشکی هاتۆتە شاری هانوفێر لەوڵاتی ئاڵمان،بە یەکێک لە تاوانبارانی جینایەت دژی مرۆڤایەتی لەئێران وڕۆژهەڵاتی کوردستان دەزانێ.

بەپێی بەڵێن وپەیمانە نێودەوڵەتییەکان،ئاڵمان ئەرکدارە لەهەمبەرجێبەجێکردنی بەدواداچوونی قەزایی سزا نێودەوڵەتییەکان لەچوارچێوە وەڵامدانەوە، ناوبراو دەسبەسەر ومحاکمە بکات.

شاهڕوودی بەرپرسی دادگاکانی کۆماری ئیسلامی بوو کەڕێژەیەکی لەهەژمارنەهاتوو لەزیندانیانی سیاسی،چالاکانی مافی نەتەوەکان،چالاکانی مافی مرۆڤ ،پارێزەرانی بەرگریکار،ڕۆژنامەوانان،ویبلاگ نووسەکان وکەسانی ئەندامی کەمینە ئایینییەکان بەئێعدام مەحکووم بکات وزیندانی درێژ ماوەیان بۆ ببڕێتەوە،شوێنێکە ئەم کەسانە لەوێدا ئەشکەنجە، دەسدرێژی وتەنانەت کوژرایشن.
شاهڕوودی ڕاستەوخۆ بەرپرسی دەستنیشان کردنی دادستانگەلێک بووە کەبکەر وئەنجام دەری ئازار وئەشکەنجە وپێشێلکاری سیستەماتیکی مافی بنەڕەتی مڕۆڤ بوون.ناوبراو پێویستە وڵامدەر بێت.

ئێعدامی زیندانیانی سیاسی کورد ،ئەشکەنجە وحوکمی گران،قورسترکردنی فەزای ئەمنی وسەرکوتی گردبوونەوە مەدەییەکانی نەتەوەی کورد لەشارەکانی ســــــــنە،مەهاباد،بۆکان،سەقز و… تەنیا سەرچەشنگەلێکی بچووکن لە نادادوەری وپێشێلکاری سیستەماتیکی مافی یاسایی خەڵک لەسەردەمی سەرۆکایەتی شاهڕوودی لەهێزی قەزاییدا ڕووی داوە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان داوا لە هێزی قەزایی دەوڵەتی ئاڵمان دکات بەپاراستنی یاسا نێودەوڵەتییەکان، ئاسانکاری دەسپێکی محاکمەکردنی ئەم کەسەی کەدژبە مرۆڤایەتی جینایەتی کردووە هەموار بکات لەئاڵمان وڕێگری بکات لە هەڵهاتن یان گەڕانەوەی ناوبراو بۆئێران.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان