دەسبەسەری کتێب فرۆشێک لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە شاری بۆکان

KMMK:

لە ماوەی چەندد ڕۆژی ڕابردوو کتێب فرۆشێک بەناوی «مستەفا ڕەحیمی» خەڵکی بۆکان لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە لە شاری بۆکان دەسبەسەر و گوزرایەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

بە گوێرەی ڕاپۆرتەکە، لە هۆکاری دەسبەسەری و دۆخی هەنووکەیی ناوبڕاو زانیارییەک لەبەردەست نییە.

شیاوی باسە کە حکوومەتی کۆماری ئیسلامی ئێران لە چەندد مانگی ڕابردوو دەستی داوەتە دەسبەسەری دەیان چالاکی مەدەنی وسیاسی و زۆرینەی ئەمانە بە بێ هیچ محاکمەیەک لە گرتووخانەکانی هێزە ئەمنییەکان لە ژێر گرانترین ئەشکەنجەدان و ئەمەیش لە خۆیدا پێشێلکاری جاڕنامە جیهانی مافی مرۆڤە کە حکوومەتی ئێران بۆ خۆی یەک لە واژۆکەرانییەتی.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان