KMMK:
ڕۆژی چوار شەممە ۲۲ی جۆزەردانی ۲۷۱۹ی کوردی کرێکارانی شاروانی شـنۆ لە سێیەمین ڕۆژی ماگرتندان.
سەرەڕای مانگرتن لە سێیەمین ڕۆژدا لە لایەن کرێکارانی شارەوانییەوە، بەڵام هێشتا دەسپێشخەرییەکی شوێن دانەر لە لایەن بەرپرسانی شارەوانی حکوومەتەوە بەرانبەر بە پێدانی مووچەی ئەوان جێبەجێ نەکراوە.
شیاوی باسە: کرێکارانی مانگرتوو ئاشکرایان کرد کە مووچەی چوار مانگی کۆتایی ساڵی پاریان وەرنەگرتووە.
ئەمە لە کاتێکدایە کە شارەوانی و شۆرای شاری حکوومەت لە شنۆ پێشووتر ڕایان گەیاندبوو کە: مووچە و حەقدەستی ساڵی ۲۷۱۸ی کرێکارانی شارەوانی بە تەواوی دراوە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان