KMMK:
دووشەممە ۳ی جۆزەردانی ۲۷۱۹ی کوردی، لە ئاگرکەوتنەوەیەکدا ۳ هێکتار لە دارستانەکانی هانەگەرمەڵەی هەورامان سەربە شاری سەوڵاوا سوتێنرا.
بەگوێرەی سەرچاوە هەرێمییەکان؛ ئاگرکەوتنەوەی ڕۆژی دووشەممە لە هانەگەرمەڵە هاوشێوەی ئاگرکەوتنەوەکانی ئەم دوایانەیە کە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە ئەنقەست بووە.
لە ساڵانی ڕابردوو هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران و سپای پاسداران بەتەمای لەناوچوونی سرووشتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بوون و هەرجارە و بە ئەنقەست ئاگریان لە دارستانەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەرداوە و بوونەتە هۆی لەناوچوونی ژینگەی ئەم بەشە لە کوردستان.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان


