kmmk: دوشەممە ۲۸ی خەزەڵوەری ۱۳۹۷ی هەتاوی، لاوێکی کورد بە ناوی ” سەلمان ئەفرا” ۲۲ ساڵان و کوڕی رەحمەت دانیشتوی گوندی نێی سەر بە مەریوان لە لایەن هێزە ئەمنیەتیەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەستبەسەر کرا.
بە پێی وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار: ئەم لاوە کوردە بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری مەریوان کراوە و پاشان دەست بەسەر کراوە.
بە پێی راپۆرتگەلی گەیشتوو لە گوندی نێ، لە مانگی رابردوەوە چەند لاوی دانیشتوی ئەم گوندە بە تۆمەتگەلی بێ بنەما لە لایەن ناوەندە ئەمنیەتیەکانەوە دەست بەسەر کراون.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان


