گیان لەدەست دانی لاوێکی کوردی سنە بە هۆیی هەڵەی پزیشکەوە


KMMK:

ڕۆژی هەینی، ١٠ی جۆزەردانی ۲۷۱۹، لاوێکی کورد بە ناوی ((نیما ئازاد خا)) تەمەن ١٧ ساڵ ، کوڕی تاهیر، بە هۆی هەڵەی پزیشکی لە نەخۆشخانەی تەئمینی ئیجتماعیی شاری سنە، گیانی لەدەست دا.

ئەو لاوە کوردە، چند روژ لە مەو بەەر، بە هۆی تووشبوون بە ئاپاندیس یان خود “ریخەڵۆکوێرە” لە یەکێک لە مزگەوتەکانی شاری سنەدا بێهۆش دەبێت و دواتر بۆ چارەسەریی پزیشکی ڕەوانەی نەخۆشخانەی تەئمینی ئیجتماعیی شاری سنە، دەکرێت.
دوایی ئەوەی کە بۆ نەشتەرگەریی رێخەڵۆکوێرە بۆ ژوری نەشتەرگەری دەگوازرێتەوە، دواتر بە لێدانی دەرزیی بێهۆشی، تووشی جەڵتەی دڵ دەبێت و پاش سێ ڕۆژ مانەوە لە بەشی چاوەدێریی تایبەتی نەخۆشخانەدا، گیانی لەدەست دەدات.

شایەنی باسە کە یەکێک لە بابەتەکانی مردن و گیان لە دەست دان لە نەخۆشخانە کانی جوگرافیایی سیاسی ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان هەڵەی پزیشکیە کەهەر ساڵە چەندین کەس بەم هوێەوە گیان لە دەست دەدەن.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

@KMMKADMIN پەیوەندی

@KMMKKURDISTAN ناونیشانی تلگرام