KMMK:
رۆژی چوارشەمە ۱٨ گوڵانی ۲۷۱۹ کوردی، ” محمد عەسری” لەلایەن هێزە ئەمنیەکانی سەربە کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ تێپەڕاندنی سزای زیندانی دەستبەسەرکراو ڕاگوێزی گرتووخانەی گشتی حکوومەتی ئێران لە شاری ورمێ کرا.
ناوبراو پێشتر لە بەهاری ۲۷۱٨ دەستبەسەر کربوو و لە دوای دوومانگ هێشتنەوە لە زیندان بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی ئازادکرابوو.
محمد عەسری لە پاییزی ۲۷۱٨ کوردی لە لایەن لقی ۲ دادگای ئینقلابی ئێران لە ورمێ بە تۆمەتی ” ئەندامەتی لە حزبێکی کوردی ئۆپۆزسیۆنی دژی حکوومەتی ئێران” سزای ٥ ساڵ زیندانی بەسەرداسەپا.
ئەم حوکمە دواتر لەدادگای پێداچوونەوە دا شکا بۆ ۱ساڵ زیندان.
بە پێی هەواڵەکان ناوبراو ئێستا لە بەشی ۳-٤ گرتووخانەی ئێران لە ورمێ دایە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان